کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دانانی وه‌سیقه‌ی قورس بۆ ئازادی “عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی” له‌ شاری بۆكان

دانانی وه‌سیقه‌ی قورس بۆ ئازادی عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی له‌ شاری بۆكان

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ده‌زگای ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی بارمته‌ی قورسی بۆ ئازادی كاتی “عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی” به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان داناوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی توانای دابینكردنی ئه‌و بارمته‌یان نییه‌.

عەبدوڵڵا گۆڵستانی ڕۆژی ١١ی خەرمانان لەلایەن هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌ لە شاری بۆكان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو دوای ئەشکەنجەی سه‌خت، بەهۆی شکانی فه‌قه‌راتی پشتی، ڕه‌ه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا و پاشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكان و دواجار بۆ دادگای ورمێ گوازرایەوە. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی غەرامەی ١١٣ میلیۆن تمەن و یەک مانگ زیندانی بەسەر ئەم هاووڵاتییەدا سەپاندووە و بۆ ئازادکردنی کاتی ناوبراو، داوای وەسیقەیەك بە بڕی یەک میلیار و سەد و شانزە میلیۆن تمەن ده‌كات.