کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دانانی كامێرایی چاودێری له‌ شاری كامیاران

دانانی كامێرایی چاودێری له‌ شاری كامیاران 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ نزیك بوونه‌وه‌ به‌ ساڵڕوژی شۆرشیژیناهێزه‌كانی ڕژیم كامێرایی چاودێریان له‌ شاری كامیاران داناوه‌.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنیژینا ئه‌مینیو ده‌ستپێكی شۆڕشیژن،ژیان،ئازادی، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ترسی لێ نێشتووه‌ و له‌ ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاری كامیاران بازگه‌ی پشكنینی داناوه‌. هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێك له‌ شه‌قام و پاركه‌كانی ئه‌و شاره‌ كامێرای چاودێری بۆ سیخوڕی خه‌ڵك هه‌ڵواسیوه‌ تاكوو ڕێگه‌ له‌ ده‌ستپێكی شه‌پۆلی دووهه‌می شۆڕشیژینابگرێت.