کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نیوده‌وڵتی له‌لایه‌ن كانادا

دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نیوده‌وڵتی له‌لایه‌ن كانادا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌دان، ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی كانادا به‌ فه‌رمی سپای پاسدارانی خسته‌ نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌.

“دۆمینیك لێبلانك” وه‌زیری ئه‌منیه‌تی گشتی كانادا ڕۆژی ڕابردوو به‌ هه‌واڵنێرانی وت: ئه‌و هه‌وڵه‌ په‌یامێكی به‌هێزه‌ بۆ كۆماری ئیسلامی كه‌ وڵاتی كانادا له‌ هه‌موو ئه‌بزاره‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سپای تیرۆریستی پاسداران كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. ده‌وڵه‌تی كانادا ته‌زمینی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كه‌سانی سه‌ر به‌و ناونده‌ تیرۆریستیه‌ چی تر ناتوانن تاوانی دژه‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام بده‌ن و له‌و وڵاته به‌ ئه‌منیه‌ت و ئارامی ژیان به‌سه‌ر به‌رن و مامه‌ڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ كۆماری ئیسلامی ئه‌نجام بده‌ن.