ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، “وه‌حید ته‌فریحی” ده‌بیری كۆمه‌ڵی ڕۆژنامه‌ی خۆراسان باسی له دانانی دووربینی چاودێری خه‌ڵك له‌لایه‌ن شاره‌داری مه‌شهه‌د له نێو میترۆ كردووه.
به وته‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه، هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر دووربینه‌كاندا تێپه‌ڕ بێت، وێنه و زانیارییه تایبه‌ته‌كانی له‌سه‌ر مانیتۆر نیشان ده‌درێت كه ئه‌مه پێشێلكردنی ئاشكرای مافی شارومهندیه. وته‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو كۆمه‌ڵگادا به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی شاره‌داری مه‌شهه‌د دانی به‌و چاودێریه نا و ڕایگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌و سیسته‌مه تاقی ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی پێ بناسێنین.