کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دانانی به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی سه‌ركوتی خوێناوی زاهدان وه‌كوو فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سپا

دانانی به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی سه‌ركوتی خوێناوی زاهدان وه‌كوو فه‌رمانده‌ی

هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئیسڕائیل، عه‌لی خامنه‌یی، سه‌ردار محه‌ممه‌د كه‌ره‌می، به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی سه‌ركوتی خوێناوی زاهدانی وكوو فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سپای پاسداران دیاری كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌ممه‌د كه‌ره‌می بووه‌ته‌ جێگری محه‌ممه‌د پاكپوور كه‌ پاش كوژرانی محه‌ممه‌د سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرابوو. محه‌ممه‌د كه‌ره‌می ئوستانداری سیستان و به‌لووچستانه و له‌ ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهدان ده‌یان شارومه‌ندی به‌لووچی كۆمه‌ڵگوژ كرد.