به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌م دوایانه‌دا ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره بازگه‌ی پشكنینی داناوه و به‌رده‌وام خه‌ڵك ئازار ده‌ده‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له شاری دیوانده‌ره هێزێكی زۆری لیباس شه‌خسی به نێو شاردا بڵاوه‌یان پێكراوه و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه و شناسایی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له ده‌روازه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ش بازگه‌ی پشكنین دانراوه و ئۆتومبێلی خه‌ڵك بازڕه‌سی ده‌كرێت. له شاری سنه‌ش به هه‌مان شێوه هێزێكی زۆری لیباس شه‌خسی به ئۆتومبێلی تایبه‌ت له نێو شاره‌دا جێگیر كراون و ڕێگه ناده‌ن چه‌ند كه‌س پێكه‌وه كۆببنه‌وه و له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شار وه‌كوو نایسه‌ر، حه‌سه‌ن ئاوا و عه‌باس ئاوا، بازگه‌ی پشكنین دانراوه و له‌و ڕێگه‌وه كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تیان به‌سه‌ر شاردا زاڵ كردووه.