به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” بازگه‌ی پشكنینی له ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان داناوه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌هۆی هاتنی ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژینا” ترسیان لێ نیشتووه و به‌بێ هۆكار ئۆتومبێلی خه‌ڵك ڕائه‌گرن و ئازاریان ده‌ده‌ن. زۆر جار كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ژنان و كچانیش ئه‌پشكنن و كاتێك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن، بێ‌ڕێزیان پێ ئه‌كه‌ن.
