به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، هێزه‌كانی سپای پاسداران له جاده‌ی نێوان كامیاران بۆ سنه بازگه‌ی پشكنینیان دانا و ئازای خه‌ڵكیان داوه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ترسی لێ نیشتووه و له ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاره‌كانی كوردستان بازگه‌ی پشكنینی داناوه. هه‌روه‌ها له هه‌ندێك له شه‌قام و پاركه‌كاندا سه‌نگه‌ربه‌ندی كردووه و كامێرای چاودێری بۆ سیخۆڕی خه‌ڵك هه‌ڵواسیوه تاكوو ڕێگه له ده‌ستپێكی شه‌پۆلی دووهه‌می شۆڕشی “ژینا” بگرێت.
