شەوی شه‌ممه، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزەکانی سپای پاسداران لە بنکەی “زەرواو” به‌ره‌و سه‌رده‌شت لە ١٢ کیلۆمتریی شاری بانه، بازگەی پشکنینیان دانا و خەڵکیان ئازار دا.
سپای پاسداران له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ترسی لێ نیشتووه و به دانانی بازگەی پشكنین، ئۆتۆمبێلی خەڵک ڕائه‌گرێت و بۆ چه‌ند كاتژمێر ئازاریان ده‌دات. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی دیكه‌ش حكوومه‌ت خه‌ریكی جموجۆڵی سه‌ربازیه و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی بۆ بۆكان،مهاباد، كرماشان، شاباد، سه‌قز و سنه ده‌گوازێته‌وه.
