له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و ڕاگه‌یاندنی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی “فه‌قێكانی حه‌وزه‌ی عیلمیه” له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌ك موعه‌لیمانی وانه‌ی مێژوو و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه سێی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو ئه‌نجومه‌نی زانسیتی، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕی. “ئه‌نجومه‌نی زانستیی مامۆستایانی زمان و ئه‌ده‌بییاتی فارسی” به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن مامۆستایانی ئه‌م ڕشته‌یه له هه‌موو زانكۆكانی ئێران، و هه‌روه‌ها “ئه‌نجومه‌نی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی“، له ئاست وه‌رگرتنی فه‌قێكانی پله‌ی ٢ و ٣ی حه‌وزه‌ی عیلمییه وه‌ك كارناس و كارناسی باڵای ڕشته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی فارسی و زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و مه‌حكوومیان كرد. له‌و بهیانییهیانهدا ئاماژه به قووڵ بوونه‌وه‌ی ناكۆكیی نێوان “حه‌وزه و زانكۆ” كراوه و ڕایانگه‌یاندووه كه “دامه‌زراندنی فه‌قێكانی حه‌وزه له پێگه‌یه‌كدا كه زاست و شاره‌زاییان نییه، ناكۆكیه‌كانی نێوان حه‌وزه و زانكۆ په‌ره پێده‌دات و دامه‌زراندنی فه‌قێكان له‌جیات مامۆستایانی مێژوو و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جێگای نیگه‌رانییه و بێ بایه‌خ بوونی ڕشته‌كانی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و زمان و ئه‌ده‌بییاتی فارسیی لێده‌كه‌وێته‌وه”.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕژیم، بابه‌تێكی تازه نییه. كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر كارییه‌وه، به فه‌رمانی “قه‌ڵه‌مه‌كان بشكێنن“ی خۆمه‌ینی و گه‌ڵاڵه‌ی كۆنه‌په‌رستانه و دژه ئینسانیی “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی“، ده‌ستی كرد به له‌سه‌ر كار لابردنی مامۆستایانی زانكۆ و موعه‌لیمان و خوێندكارانی خه‌باتكار و پێشڕه‌و و له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی زانست، هه‌وڵی دا خورافاتی ئایینی له ژێرناوی زانست، به‌سه‌ر كتێبه ده‌رسیه‌كان و مه‌دره‌سه و زانكۆكان دا بسه‌پێنێ. له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د خاته‌میی ڕێفۆرمخواز، چ ئه‌وكات كه سه‌رۆكی “وه‌زاره‌تی فهرنگ و ئیرشادی ئیسلامی” بوو و چ دواتر كه چووه سه‌ر كورسیی سه‌رۆك كۆماری، ده‌ستیان دایه سڕینه‌وه و سانسۆڕ و تیرۆر و “قه‌تڵی زنجیره‌یی” خاوه‌نانی زانست و قه‌ڵه‌م و به سه‌دان نووسه‌ر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ و موعه‌لیمیان كوشت و زیندانیان كردن. به‌ڵام بێگومان، نه‌یانتوانی خورافات و كۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ر زانكۆ و ناوه‌نده زانستییه‌كاندا زاڵ بكه‌ن.
عه‌لی خامنه‌یی زۆر جار، كینه و نه‌فره‌تی خۆی له‌ئاست ته‌وه‌ر و وانه‌ی زانسته مرۆییه‌كان له زانكۆكان ده‌ربڕیوه و له‌گه‌ڵ قۆرئان و بنه‌ماكانی ئیسلام به ناته‌با و به پێی فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیستی پێناسه‌ی كردوون و به له‌فزێكی ڕه‌زیلانه‌ی ئاخوندییه‌وه، وتوویه‌تی كه ئه‌وانه بنه‌مای حهیوانییان هه‌یه. ئه‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئیسلامی كردنی ناوه‌رۆكی كتێبه ده‌رسیه‌كان و كه‌ش و هه‌وای زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كان ته‌ئكیدی كردووه و گه‌لێك فه‌رمانی له‌م په‌یوه‌نده‌دا ده‌ركردووه.
دامه‌زراندنی فه‌قێكانی حه‌وزه‌ی عیلمیه له ئیداره و باقیی دامه‌زراوه‌كان، به ئامانجی كۆنتڕۆڵ و هه‌وڵ بۆ ئیسلامی كردنیان، دیارده‌یه‌كی تازه نییه. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ساڵانێكی زۆره ته‌نانه‌ت له وه‌زاره‌تخانه‌كانی وه‌ك نه‌وت و سه‌نعه‌ت و وزه و باقی دامه‌زراوه‌كانی دیكه كه له بواری تێكنیكی و فه‌ننیه‌وه چالاكی ده‌كه‌ن، به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. هێندێك له به‌رپرسانی مه‌جلیسی ئیسلامی پێشتر باسیان له دامه‌زرانی هه‌زار و ٨٠٠ فه‌قێ له وه‌زاره‌تی نه‌وت، به حقووق و مه‌زایای بان، له‌ژێرناوی چالاكی بۆ یه‌كپارچه كردنی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی، كردبوو. به‌ڵام له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا و به تایبه‌ت پاش ئاخێزهكانی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی فه‌قێكان له وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش، به‌شێوه‌ی جیدی‌تر هاتووه‌ته گۆڕێ. ساڵی ڕابردوو جێگری فه‌رهه‌نگیی ته‌بلیغیی حه‌وزه‌كانی عیلمییه ڕایگه‌یاند كه: “پێشتر فه‌قێكان ته‌نیا ڕێگه‌یان پێ‌درابوو كه له سێ ڕشته‌دا ده‌رس بڵێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌مساڵ به هیمه‌تی ستادی هاوكاری و ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی “موبه‌لیغی موعه‌لیم“، فه‌قێكانی حه‌وزه‌ی عیلمییه ده‌توانن له ٨ ڕشته‌دا، له ئه‌زموونی دامه‌زران بۆ پیشه‌ی موعه‌لیمی به‌شداری بكه‌ن و دابمه‌زرێن“.
به‌ڵام كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ته‌رخان كردنی هه‌زینه‌ی كهڵان و ئه‌نجام دانی جه‌نایه‌تی بێ ئه‌ژماری وه‌ك قه‌تڵی ڕووناكبیران و نووسه‌ران و ئه‌شكه‌نجه، زیندان، ده‌ركردنی به‌رده‌وامی موعه‌لیمان و خوێندكاران، له هه‌وڵی ٤٠ ساڵه‌یدا بۆ داسه‌پاندنی كلتووری پرتووكاوی ئیسلامی به‌سه‌ر زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كان، به‌ئامانجی زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا له‌ژێرناوی “یه‌كگرتوویی حه‌وزه و زانكۆ“، له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. ئاشكرایه كه ئاسۆ و دوورنهمای خورافیی وه‌ها كلتوورێكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، ناتوانێ له به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی زانسته سرووشتی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له حه‌قیقه‌تی ماددیی كۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه‌یان وه‌رگرتووه، خۆڕابگرێ. سه‌رانی ڕژیم باش ده‌زانن كه نه‌یانتوانیوه نه‌سڵه‌كانی پاش ڕاپه‌ڕینی ڕێبه‌ندانی ٥٧ی هه‌تاوی به‌و كلتوورهیان ڕابێنن و دان به‌وه داده‌نێن كه باوه‌ڕه ئایینیه‌كانیان له كۆمه‌ڵگادا ڕۆژ به ڕۆژ لاوازتر ده‌بێت و مزگه‌وت و حسێنییهكانیان، چۆڵتر و بێ ڕه‌ونه‌قتر ده‌بێت.
ئامانجی كۆماری ئیسلامی له په‌سه‌ند كردن و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی فه‌قێكانی حه‌وزه‌ی عیلمیه و به ڕه‌سمی ناسینی “پله‌ی دوو و سێ“ی حه‌وزه، وه‌ك كارناس و كارناسی باڵای ڕشته‌كانی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی و زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی، سه‌ره‌ڕای سڕینه‌وه و وه‌لانانی موعه‌لیمه خه‌باتكار و پێشڕه‌وه‌كان و دانانی “ئاخوندی موعه‌لیم” له جیاتیان، هه‌وڵێكی ئه‌منیه‌تیه بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی زیاتری كه‌ش و هه‌وای ناوه‌نده‌كانی فێركردن. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له ڕاستیدا، درێژه‌ده‌ری “ئینقلابی فه‌رهه‌نگیی” دژه‌مرۆیی كۆماری ئیسلامییه كه له‌و ڕێگه‌وه هه‌زاران موعه‌لیم و مامۆستای زانكۆ و خوێندكاریان ده‌ركرد و خستیاننه ژێر چاوهدرییهوه. ئه‌ركی “ئاخوندی موعه‌لیم“، سه‌ره‌ڕای ته‌بلیغ بۆ كۆماری ئیسلامی و به‌لاڕێدابردنی مێژووی واقعی كۆمه‌ڵگا و وتنه‌وه‌ی خوارافاتی مه‌زهه‌بی، كه خۆشی ده‌زانێ بڕه‌وێكی وای نه‌ماوه، سیخوڕی كردنه دژبه خوێندكاران و موعه‌لیمان له فه‌زای مهدرهسهكاندا. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ڕژیم ده‌بینێ كه خوێندكاران و موعه‌لیمان له جه‌ره‌یانی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دژبه ڕژیمی ئیسلامی ده‌ور و نه‌خشێكی به‌رچاو و كاریگه‌ریان بووه. له ماوه‌ی ساڵیانی ڕابردوودا بزووتنه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی موعه‌لیمان، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و باقیی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئاست سه‌رتاسه‌ریدا، له‌پێناو داخوازیی سیاسی و پیشه‌یی، به‌رده‌اوم له‌ئارادا بووه. كه‌وابوو بێگومان، بهكرێگیراوان و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوه‌نده‌كانی فێركردندا، له‌ژێر ناوی موعه‌لیم ناتوانن ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان و خوێندكاران كپ بكه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئیسلامی درێژه‌ی ده‌بێت.