شاره‌داری تاران ڕایگه‌یاند: تا كۆتایی ساڵی ١٤٠٤، ١٥ هه‌زار دووربینی چاودێری له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره داده‌نێن.
به وته‌ی شاره‌داری تاران، دانانی ١٥ هه‌زار دووربینی چاودێری سێ هه‌زار ملیارد تمه‌ن بودجه‌ی ده‌وێت و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌توانن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ترافیك، شناسایی خۆپێشانده‌ران، ئازارگه‌رانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و دژبه‌رانی حیجابی ئیجباری كه‌ڵكی لێ وه‌ر بگرن.