به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی “نیشتمانی سه‌وز” به ئامانجی پاراستنی ژینگه و سرووشتی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی كولتورێكی ژینگه‌پارێزی له نێو كۆمه‌ڵگادا، بوونی خۆی له شاری “به‌دره“ی ئیلام ڕاگه‌یاند.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ژیانی مرۆڤایه‌تی گرێدراویسرووشت و ژینگه‌ی وڵاته و پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان كه شوێنی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵكه، بابه‌تێكی گرنگ بۆ به‌رده‌وامی ژیانه. هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و وشكه‌ساڵی، خه‌ڵك له ژیانی خۆیاندا تووشی كێشه بوون و پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه هه‌وڵی مانه‌وه و پاراستنی ژینگه بده‌ن.