ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ٢٤ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توتدووتیژی دژ به ژنان، سیتادی ناوه‌ندی پشتیوانی له ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن یه‌كێنه‌كانی پاراستنی ژن “ی.پ.ژ” له شاری حه‌سه‌كه دامه‌زرا.
فه‌رمانده‌ی ته‌واوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان له ڕێوڕه‌سمی دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له شار حه‌سه‌كه به‌شداری كرد و له‌لایه‌ن دایكانی ئاشتی، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ڕۆژئاوای كوردستان، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌رمه‌نی، سووری و ئاشوورییه‌وه پێشوازی لێ كرا. فه‌رمانده‌یی یه‌كێنه‌كانی پاراستنی ژن له‌و مه‌راسیمه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ژنانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه به‌هێزتر له هه‌میشه‌ن و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو چه‌شنه هه‌ڵاواردنێك دبنه‌وه. چی تر ڕێگه ناده‌ن هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی پیاوسالار مافه‌كانیان پێشێل بكات و له كۆتاییش دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ژن له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.