وته‌بێژی فه‌راجا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه گه‌شتی پۆلیس له سه‌رانسه‌ری وڵات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێ حیجابی دامه‌زراوه و له‌گه‌ڵ كه‌سانی “هه‌نجار شكێن” به توندی هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كرێت.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، گه‌شتی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم به ئۆتومبێلی وه‌نی سپی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو ئۆتومبێلی پۆلیس له شه‌قامه جیاجیاكانی تاران ده‌ستیان به كار كردووه و كه‌سانی دژبه‌ری حیجابی زۆره‌ملێ ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌كه‌ن. چالاكانی مه‌ده‌نی له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی كوژرانی “ژینا ئه‌مینی”، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه له هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملێ شكستی هێناوه بۆ جارێكی دیكه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی سازكردنی كه‌ش و هه‌وای ترس و وه‌حشه‌ت به‌سه‌ر شاره‌كان دا ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانێكی دیكه بكات.