ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، گرووپی ناسراو به بزووتنه‌وه‌ی “دادخوازان و ئازادیخوازان”ی به‌لووچستان به‌مه‌به‌ستی خه‌بات دژیه كۆماری ئیسلامی تا ڕووخاندنی ئه‌و ڕژیمه دامه‌زرا.
له ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دا هاتووه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان ڕێكخستنی زۆرتری خه‌ڵك و یارمه‌تی دانی ئه‌و شۆڕشه‌یه كه به خوێنی سه‌دان لاوی بێ تاوان ده‌ستی پێكردووه. پێشتر و له ساڵی ٩٦ی هه‌تاویش ڕێكخراوی هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌لووچستان له ژێر ناوی “سه‌هاب” دامه‌زرابوو. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به ئاگا كردنی لاوانی به‌لووچ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ هه‌ڵگرتبوو، ئێستاش یه‌كێك له چالاكیه ستراتژیكه‌كانی شۆڕش له به‌لووچستانه.
