به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیم له ڕۆژانی ڕابردوودا بازگه‌یه‌كیان له سنووری “مله‌ندوو“ی نه‌وسوود بۆ ڕێگریكردن له هاتووچۆی كۆڵبه‌ران دامه‌زراندووه.
به‌پی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری جێگیر له پاسگای “مله‌ندوو” له سنووری نه‌وسوود، بازگه‌یه‌كیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی كۆڵبه‌ران و كێشه‌یان بۆ دانیشتووانی خۆجێیی ناوچه‌كانی نۆدشه و نه‌وسوودیش دروورستكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و بازگه‌یه پاش سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووره‌كانی ئێران بۆ سنووره‌كانی پاوه و نه‌وسوود دامه‌زراوه و به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ڕژیم، بڕیاره سنووه‌كان سامان بدرێن و بازه‌رگانی كردن به‌شێوه‌ی یاسایی ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی یاساكان پێشێل ده‌كه‌ن ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه.
