کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

داماویی كۆماری ئیسلامی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆرۆنا

thumbs b c d029f5b036fc13049d5c0c3576decb1e

ڕۆژی چوارشهممه٢٩ی گهلاوێژ، وهزارهتی تهندرووستیی كۆماری ئیسلامی ڕایگهیاند كهلهماوهی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا دوو ههزار و ٤٤٤ نهخۆشی نوێی كۆرۆنا لهئێران شناسایی كراونو ١٥٣ كهس بههۆی ئهو نهخۆشیهوهگیانیان لهدهست داوه‌. بهپێی ههر ئهم ڕاپۆرته، كۆی گشتیی تووش بووانی كۆرۆنا، سنووری ٣٥٠ ههزار كهسی تێپهڕاندووهو ژمارهی قوربانیانی ئهم نهخۆشیهش گهیشتووهته٢٠ ههزار و ١٢٥ كهس. لهههمان حاڵدا ئۆستانهكانی مازهندهران، تاران، قۆم، گۆلستان، خۆراسانی شۆمالی، ئهردهبیل، ئیسفههان، خۆراسانی رهزهوی، كرمان، سێمنان، ئازهربایجانی شهرقی، مهركهزی، یهزد و گیلان لهباردووخی سوور دان و ١٠ ئۆستانی دیكهش لهباروودۆخی هۆشداردا بهسهر دهبهن.

ئهم ئامارانهی وهزارهتی تهندرووستیی ڕژیم لهحاڵێكدا بڵاودهبێتهوهكهچهند ڕۆژ لهمهوبهر،محهممهدڕهزا مهحبووب فهر، ئهندامی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا لهوتووێژێكدا لهگهڵ ڕۆژنامهیجیهانی سهنعهتبهڕاشكاوی باسی لهوهكرد كهڕایگهیاندنی زانیاریی ورد و ڕوون، ههر لهسهرهتاوهبوونی نهبووهو ئاماری كۆرۆنائهندازیاری كراوبووه‌. ئهم ئهندامهی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا ههروهها وتی: “بهڕای من، ئهو ئامارانهی كهلهلایهن وهزارهتی تهندرووستیهوهڕادهگهیهندرێ، یهك بیستومی  ئاماری ڕاستهقینهیه‌. ئهو ههروهها جهختیشی كردبۆوهكه‌: “ڕێك یهك مانگ بهرلهڕاگهیاندنی ڕهسمیی سهرههڵدانی كۆرۆنا لهئێران، واتهلهسهرهتای مانگی بهفرانبار، یهكهم نهخۆشیی تووش بووی كۆرۆنا شناسایی كرابوو. بهڵام ئهوكات دهوڵهت بههۆكاری سیاسی و ئهمنی دهستی دایهنهێنیكاری و پاش ڕێوڕهسمی ٢٢ی بههمهن و ههڵبژاردنی مهجلیس، سهرهنجام دهوڵهت بڕیاری دا كهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا لهئێران ڕاگهیهنێ“. ڕۆژنامهیجیهانی سهنعهتبهخاتری ئهم وتووێژه‌‌ داخرا. ههڵبهت ئهوهیهكهم جاریش نییهكهكارگێڕانی ڕژیم خۆیان، درۆنانهوهی وهزارهتی تهندرووستی و باقیی سهرانی ڕژیم سهبارهت بهئامار و داتاكانی پهیوهندیدار بهپانتایی بڵاوبوونهوهكۆرۆنا، ئاشكرا دهكهن. ڕۆژی دووشهممه١٨ی خاكهلێوه، حهمید سوری، ئهندامیستادی میللیی مۆدیریهتی كۆرۆنا، لهكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامهوانیدا، دانی بهوهدانا كه‌ ” لهئێران نزیك به٥٠٠ ههزار كهس تووشی نهخۆشیی كۆرۆنا بوون“. بهوتهی ئهو، ئاماری تووش بووانی كۆرۆنا لهئێران، پتر له٧ بهرابهر و نیو لهئاماری ڕاگهیهندراوی وهزارهتیی تهندرووستیی ڕژیم زیاتره‌.

حهسهن ڕووحانی بهپێی ههر ئهم ئامارهساختانه، فهرمانی ئاسایی كردنهوهی چالاكیی ئابووریی دهركرد. نهێنی كاریی لهئهنقهستی سهرانی ڕژیم سهبارهت بهڕاستیهكانی سهرهه‌‌ڵدانی ئهم ویرووسهو پانتایی بڵاوبوونهوهكهی لهئێران، موقاومهت لهبهرامبهر خواستی قهرهنتینهی شار و شوێنهئایینیهكان، ناتهباوێژیی ئاشكرای سهرانی ڕژیم سهبارت بهچۆنیهتیی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ بڵاوبوونهوهی خێرای ئهم ویرووسهو ڕێگای كۆنتڕۆڵ كردنی، ههمووی ئهوانهبهڕوونی نیشانی دهدا كهڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ قهیرانی كۆرۆنا، لهوپهڕی داماوی دایهو هیچ ڕێكار و ستراتێژیهكی ڕوونی نییه‌. 

داماویی و بێ توانایی كۆماری ئیسلامی لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا لهباروودۆخێكدایهكهئهزموونهكانی ههتا ئێستا بهڕوونی نیشانیان داوهكهسیاسهتی پهلاماردهرانهی تێست وهرگرتنی بهرین بۆ شناسایی گیرۆدهبووانی كۆویدی ١٩، جیاكردنهوهی خۆبهخشانهی ئهو كهسانهی وا نیشانهكانی تووش بوون بهم ویرووسهیان پێوهدیاره، شوێن گرتنی پهیوهندییهكان و قهرهنتینهی كهسانێك كهپهیوهندیی نزیكیان لهگهڵ كهسانی تووش بوو ههیه، خستنهژێر چاوهدیری تایبهتی نهخۆشهكان و هاوكات داخستن و قهرهنتینهی شارهكان و ڕهچاو كردنی پێوهرهتهندرووستیهكان، لهزومرهی ڕێگا كاریگهرهكانی بهرهنگاربوونهوهو كۆنتڕۆڵی ئهم ویرووسهدێنهئهژمار. بهگرتنهبهری ههر ئهم ستراتێژیهلهوڵاتانێك وهك كۆرهی باشوور، تایوان، وییهتنام، سهنگاپوور و ئۆرووپای ڕۆژئاوا لهوانهوڵاتانی نۆروێژ و فهنلاند، تا ڕادهیهكی زۆر، بڵاوبوونهوهئهم ویرووسهكۆنتڕۆڵ كراوهو جهماوهریش، ئاسۆیهكی ڕوونیان بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم پهتایهلهبهر چاوه‌. بهڵام لهئێران ههر ئهم ستراتێژهو بهكردهوهدهرهێنانی ئهم پێوهرانه، بووهتهقوربانیی ئامانجی سیاسیی داماوانهی كۆماری ئیسلامی. لهئێران ههموو نیشانهكان ئهوهمان پێدهڵێن كهڕژیم ستراتێژی شهڕی درێژخایهنی لهگهڵ ئهم قهیرانه، واتهگهیشتن بهئامانجی ئیمهن كردنی كۆمهڵگای، لهڕێگهی گیرۆدهبوونی دوو سێههمی جهمعیهتی ئێران بهویرووسی كۆرۆنای، گرتووهتهبهر. ههر بۆیهدهوڵهت نهتێست وهرگرتنی چالاك بهئامانجی شوێن گرتن و قهرهنتینهی كهسانێك كهپهیوهندی نزیكیان لهگهڵ نهخۆشهكان ههیهو نهقهرهنتینهی شارهكان و شوێنهئایینیهكانی، بهجیدی ئهنجام داوه‌. ڕژیم، بهكردهوه، ڕێگای ئاواڵههێشتووهتهوهكهبهگیرۆدهبوونی دوو سێههمی جهمعیهت، كۆمهڵگا توانای بهرگریی گشتیی پهیدا بكات. ههڵبهت، كهسری بوودجهی دهوڵهت و دزی و گهندهڵیهڕیشهدارهكان، قهیرانی پێكهاتهیی سهرمایهداریی ئێران و دابهزینی داهاتهنهوتیهكان، ڕێگایهكیان بۆ دابین كردنی ئابووریی قهرهنتینهی جیدیی نههێشتووهتهوه‌. ڕژیم ههر بهم هۆكارانهو بههۆی ئهو پێكهاتهسیاسی و ئیدێئۆلۆژیكهی كهههیهتی و ههروهها بههۆی لاوازبوونی ژێرخانی تهندرووستی و دهرمانی، ناتوانێ قهیرانی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ كات. كۆماری ئیسلامی بهفڕوفێڵ و درۆنانهوهههوڵ دهدا پانتایی ترسناكی ئهم كارهساته،زۆر لهوهیكهههیهچكۆلهتر نیشان دات.

بێ گومان سهرهنجام بهپشت بهستن بهدهستكهوت و پێشكهوتنهزانیستیهكان، قهیرانی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ دهكرێت و سهردهمی ڕزگاربوون لهچنگ كۆرۆنای كۆماری ئیسلامیش دهگاتێ. ڕهوتی ڕوو لهگهشهی ماگرتن و ناڕهزایهتیهكرێكاریهكان و پهرهسهندنی ناڕهزایهتیهگشتیهكان، نیشانی دهدهن كهجهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی ئێران هاوكات لهگهڵ ململانێ كردن لهگهڵ قهیرانی كۆرۆنا و سهنگهربهندی لهبهرامبهر دهستدرێژیی ههمهلایهنهی ڕژیم بۆسهركار و بژێوی خهڵك، بهستێن و پێداویستیهكانی ڕزگاربوون لهچنگ كۆماری ئیسلامی دابین دهكهن. كۆماری ئیسلامی نهتهنیا لهبهرامبهر قهیرانی كۆرۆنا، بهڵكوو لهبهرامبهر ههموو قهیرانهكاندا داماو و بێ توانایه‌. پێگهی كۆماری ئسیلامی ناسهقامگیرتر بووه، نابێ ڕێگهبدرێت كهكۆماری ئیسلامی بهسهرماندا وێران بێت. پێویستهلهجهرگهی مانگرتنی كرێكاری و ناڕهزایهتیی جهماوهری ئێستادا، كۆمیتهكانی مانگرتن، كۆمیتهكانی كارخانهو شۆرا و ناوهندهجهماوهریهكان لهكارخانهو ناوهندی خزمهتگوزاری و گهڕهكهكانی شار، پێك بێنین. ئهم ناوهندانهلهباروودۆخی ئێستادا دهتوانن وهك ئۆرگانی ڕێبهریی مانگرتن و ناڕهزایهتیهكان دهور و نهخشیان بێت و لهدواڕۆژی ڕووخانی ڕژیمیشدا، وهك ناوهندهكانی دهسهڵاتداریهتیی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش، چالاكی بكهن.