کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

داد خوازان بەرەو پێشەوە دەچن

سخن روز 8

بزوتنەوەی بنەماڵەی دادخوازان بە مێحوەریەتی دایکان لە ئێران لە حاڵی گەشەیەکی بەرچاودایە. بنەماڵەی گیانبەختکردوانیژن، ژیان، ئازادیلە درێژەی خەباتی دایکانی پێشمەرگەکان لە کوردستان، دایکانی خاوەران، دایکانی پارکی لالە، دایکانی ٩٨ و باقی دادخوازان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لەیەک نزیک تر بوونەتەوە و سوننەتی نوێ دروست دەکەن. چاوگێڕانێک بە هەواڵی رۆژانەی ئەم ماوەی دواییدا ئەم ڕاستیە دەسەلمێنێت.

ڕۆژی سێ شەممە ١٦ ی مانگی جۆزەردان دوو کەس لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا: هەمیشە زیندوانجەواد موسەویوئەحمەد شوکرللاهیلە شار ئامول، لەگەڵ ئازادیخوازانی ئەو شارە سەردانی بنەماڵەی هەمیشە زیندوومحەممەد حەسەن تورکەمەنیان کرد و هەموویان لەسەر گڵکۆی ناوبراو کۆبوونەوە. بەشداران دوای تازەکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئامانجە شۆڕشگێڕانەکانی منداڵەکانیان بەڵێنیاندا لە خەبات بۆ دەستەبەرکردنی دادخوازی بە یەکگرتویی بمێننەوە. ڕۆژی ١٥ ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی دادخوازان و لایەنگرانیان لە کەرەج لەسەر کڵکۆی ئازیزانیانسپێهر ئەعزەمیوسیاوەش مەحمودیکۆبوونەوە، گاڵتەیان بە قسەکانی خامنەیی کرد کە ڕۆژێک پێشتر لەسەر گۆڕی خومەینی کردبووی و لەگەڵ ئاوات و ئاڕمانەکانی منداڵەکانیان، واتە ڕوخاندنی ڕژیم پەیمانیان نوێ کردوە. ڕۆژی ١٣ ی مانگی جۆزەردان دایکانی دادخواز و کۆمەڵێک لە خەڵکی ئازادیخواز لە شاری سنە، سەقز، بۆکان و پیرانشار لەسەر کڵکۆی گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا ئامادە بوون و گوڵبارانیان کردن. رۆژی ٥ ی مانگیش بنەماڵەی گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا لە سنە، کامیاران، دێگولان و دیواندەرە لەسەر گڵکۆیفۆئاد محەممەدیوبورهان کەرەمیلە کامیاران کۆبوونەوە و بە یەکەوە پەیمانیان نوێ کردەوە کە درێژەدەری ڕێگای گیانبەختکردوان بن.

کۆماری ئیسلامی بە هەڕەشە، تەماع وەربەرنان و سەرکوت هەوڵی داوە تا ئەم بزوتنەوەیە لاواز و تەنانەت لەبەین بەرێت. بەڵام بەردەوام لە هەوڵەکانی ئاکامی پێچەوانەی وەرگرتوە. هێرشی مەئمورانی ڕژیم بۆسەر ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانهومون عەبدوالاهی، لاوی ناڕازی کە لە ١٦ ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١ بەهۆی بەرکەوتنی گوللە لە سینگی و ئەزیەت و ئازاردانی زۆر گیانی لەدەستدا، و گرتنی ٨ چالاکی کرێکاری و مەدەنی، کە بۆ دەربڕینی  هاوخەمی چووبونە ماڵیان، بێجگە لە بەهێزکردنی خۆڕاگری و زیاتربوونی قین و توڕەیی دژبە ڕژیمی حاکم ئاکامێکی دیکوی نەبووە. کاربەدەستانی ڕژیم هاوکات تاکتیکی تەماع وەبەرنانی بنەماڵەی گیانبەختکردوانیان درێژە پێداوە و ڕێسوایی زیاتریان بە نسیبی خۆیان کردوە. رۆژی ١٦ ی مانگی جۆزەردان بە پێی هەواڵێک دایکی هەمیشە زیندووئارام حەبیبی، کە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ گوللەی جەنگی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە ناڕەزایەتیەکانی شاری سنە دا وەسەری کەوت و گیانی لەدەستدا، هەر جۆرە پێشنیارێکیان بۆ دانی دیە پێیان، تا بێدەنگ بن لەبەرانبەر خوێنی کوڕەکەیاندا، ڕەد کردەوە. ئەو لە پەیامێکدا کە بڵاوی کردەوە وتی:

  بە ناوی ژن، ژیان، ئازادی،من دایکی ئارام حەبیبی ڕایدەگەیەنم، هیچ سەروەت و پلە و پێگەیەک لەگەڵ داخوازیەکی ئازادیخوازانە کە کوڕەکەم هەیبوو، شیاوی بەراورد کردن نییە و من لەسەر دادخوازی خۆم بۆ وەرگرتنی مافی خوێنی بە ناحەق ڕژوای منداڵەکەم سورم.” بەر لەکلسوم، دایکی لاوی گیانبەختکردوئارام، چەندین بنەماڵەی دادخواز لە بۆکان بە شێوەی بە کۆمەڵ پەیامێکی هاوشێوەیان بڵاو کردەوە و ڕوو بە بەکرێگیراوانی ڕژیم ڕایانگەیاندبوو کە بەهیج قیمەتێک دەست لە دادخوازیەکانیان ناکێشنەوە.

بزوتنەوەی بنەماڵەی داخوازان بە مێحوەریەتی دایکان، وەک سەرپێچی و نافەرمانی مەدەنی ژنان لە بەرانبەر پۆشینی ئیسلامی و حیجابی ئیجباریدا، یەکێک لە دەرکەوتەکانی بەرچاو و درەوشاوی شۆڕشی ژینایە کە دەورێکی دیاری لە ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامیدا دەبێت. لە مێژووی هاوچەرخدا ئەو ڕۆڵەدایکانی مەیدانی مایۆلە ئاڕژانتین و لە ڕوخاندنی خێرای بێ بەزەیی ترین دیکتاتۆڕییە نیزامیەکانی ئامریکای لاتین دا نواندیان. ئەو جەنایەتکارانەی بە پاڵپستی ئیمپڕیالیزمی ئامریکا کۆدتایان کرد لەو وڵاتەدا، سەرەرای کوشتنی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسی چەپ و کومونیست، تەنیا ٥ ساڵ لە دەسەڵاتدا مانەوە. لەبەر ئەوەی دایکان و دایەگەورەکانی ئەو قارەمانانە لەپاڵ کرێکارانی پێشڕەو و تێکۆشەر و ئازادیخوازاندا بزوتنەوەیەکی بەرین و کارایان لەدژیان ڕیکخست و ئەوانیان لە لوتکەی دەسەڵاتەوە، بە شێوەیەکی داماوانە، کێشایە بەردەم میزی محاکەمە. بە قەولیکیس ڕیچاردزلە وتاریبزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی ئامریکای لاتیندا؛بزوتنەوەی دایکانی مەیدانی مایۆ:” لەباری سیاسیەوە ئیمکانپەزیر بوو لەبەر ئەوەی یەکێتی کرێکاری، تیاترە ڕادیکاڵەکان و باقی چالاکیەکانی لەم چەشنە بە نایاسایی ڕاگەیەندرا بوون و بە شێوەیەکی زۆر وەحشیانە سەرکوت کرابوون، بەڵام بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەرزشی دایکایەتی شتێکی دیکەیە“.