کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دادگای تاوانەکانی گەرمیان ١٢ کەسی سزادا

دادگای تاوانەکانی گەرمیان ١٢ کەسی سزادا 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بە تۆمەتی پەیوەندی بە چەتەكانی داعش و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر، دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان سزای زیندانیكردنی بەسەر ١٢ كەسدا سەپاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بە چەتەكانی داعشەوە و بە كارهێنانی مادەی هۆشبەر ١٢ تۆمەتبار دەستگیركراون و لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیانەوە سزادراون. شایانی باسه‌ دوانیان بەپێی ماددەی ۳ی تیرۆر بە ٥ ساڵ زیندانی سزا دران، یەکێکیان بەپێی ماددەی ۲٦ تایبەت بەماددە هۆشبەرەکان چوار ساڵ زیندانی و بڕی ١٥ ملیۆن دیناری عێراقی سزادرا و نۆ تۆمەتباری تریان، بەپێی ماددەی ٣٠ی لە یاسای ژمارە یەكی ساڵی ٢٠٢ی تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی ساڵێك زیندانی سزا دران.