“جەمال یوسفی” و “حوسێن ئیبراهیم حەمزه” که خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری شاری بۆکانن، لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و هەتا ئێستا بە بێ موحاکمەکردن و حوکمی دادگا لە زیندانی بۆکان ڕاگیراون.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە حاڵێکدا لە بەندیخانەی بۆکان دەستبەسەر کراون، بۆ لێپرسینەوەی دووبارە لە ساڵی ٩٧ی هەتاوی گوازڕاونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و پاشانیش بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دادگایی کردنی ئەو دوو هاوڵاتیە بەڕێوە چووە. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دیار نییە سزای چەند ساڵ بەندکران بەسەر ئەو دوو هاوڵاتیەدا سەپاوە.
