ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانبار، “فەریدە وەیسی” و “سیروس عەباسی”، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری “دێهگولان” پاش دەرکرانی حوکمی دەستبەسەرکرانیان، بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی دادگا، لەلایەن هێزە ئەمنییهکانهوه دەستبەسەر و بۆ لقی ١ی دادگای ڕژیم له شاری سنە، ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش ئامادەنەبوونی ئەو دوو چالاکە مەدەنییە لە کۆبوونەوەی دادگا، لقی ١ی دادگای شاری سنە حوکمی دەستبەسەرکردنیانی دەرکردبوو. شایانی باسه، “فەریدە وەیسی” و “سیروس عەباسی” دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی دادگا ئازاد کراون. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی پهروهندهی “سیروس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی”، سێ چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری “دێهگولان”، لە لقی ١ی دادگای سنە بەڕێوەچوو بوو.