به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چالاكاوانانی كرێكاریی “مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی” به تاوانی “به‌كارهێنانی لۆگۆی یه‌كێك له حیزبه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم له فه‌زای مه‌جازی”، دادگایی كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، به پێی بانگهێشتی پێشووی لقی پێنجی دادیاری ئه‌مشاره، به تاوانی ئه‌و شته‌ی كه ناویان ناوه “به‌كارهێنانی لۆگۆی یه‌كێك له حیزبه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم له فه‌زای مه‌جازی”، دادگایی كراون. شایانی باسه، ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه پاش ئه‌وه‌یكه دیفاعیان له خۆیان كردووه، تا كاتی ته‌واوبوونی قۆناغی پێڕاگه‌یشتن به‌م په‌روه‌نده، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی”، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ چالاكییه‌كانیان چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و خراونه‌ته زیندان و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون.