ڕۆژی چوارشەممە 8ی مانگی گوڵان، لە شۆعبەی 26ی دادگای ڕژیم، شەش کەس لە هەلسووڕاوی سیاسی بە بیانووی ئەو تۆمەتانەی لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە وەپاڵیان خرابوو، دادگای کران.
مەئمورانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم لە مانگەکانی خەزەڵوەر و سەرماوەزی پارەکە، شەش کەسی بە ناوەکانی ناهید تەقەوی، سومەیە کارگەر، بەهارە سلێمانی، نازەنین محەمەد نژاد، مێهران رەئوف و ئیلهام سەمیمی دەسبەسەر و بۆ بەندی “دوو ئەلفی” زیندانی ئێوین ڕاگواست. دانیشتنی داداگای ناوبراوان لە کاتێک دایە کە دوای شەش مانگ لە دەسبەسەر کردنیان، تۆمەتە وەپاڵ خراوکانیان هێشتا ڕوون نییە.