کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دادگاییکردنی کاروان شاهی‌پەروانە بە تۆمەتی موحارەبە له‌ ورمێ

دادگاییکردنی کاروان شاهی‌پەروانە بە تۆمەتی موحارەبە له‌ ورمێ 1 1

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ، کاروان شاهی‌پەروانە، بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٢٥ ساڵی ڕاگیراو لە بەندیخانەی شنۆ، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ، به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی به‌ تۆمه‌تی موحاره‌به‌ دادگایی كرا.

سه‌پاندنی دووبارەی تۆمەتی “موحارەبە” به‌سه‌ر ئەو بەندکراوە سیاسییە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو پێشتر لەو تۆمەتە بێبەری کرابوو، به‌ڵام لەم دواییانەدا، له‌ ژێر گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات جارێکی دیکە دۆسیەکەی کراوەتەوە. “کاروان شاهی‌پەروانە” لەگەڵ شەش دەستبەسەرکراوی دیكه‌ی شۆڕشی ژینا له‌ شاری شنۆ بە “موحارەبە” تۆمەتبار و دوای ١٨ مانگ، لەلایه‌ن لقی سێی دادگای ئینقلابی ورمێ لەو تۆمەتە بێبەری کرابوون. شایانی باسه‌ كه‌ ئەو شه‌ش به‌ندكراوه‌ چەند به‌ شێوه‌ی ده‌ستكرد له‌سێداره‌ دراون.