کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دادگاییکردنی چالاکی سێنفیی خەڵکی مەریوان

دادگاییکردنی چالاکی سێنفیی خەڵکی مەریوان 3

ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی خاکەلێوە،سەلاح خزریموعەلیم و هاوکات ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی سێنفیی موعەلیمانی مەریوان لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە مەبەستی دادگاییکردنی ئامادە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو چالاکوانە بە تۆمەتیپڕوپاگەندە دژی نیزاموتێکدانی ئاسایشی گشتی و بەلاڕێدابردنی بیرو هزری خەڵکوبانگەشەکردن بۆ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیلە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە لێپێچینەوەی لێکراوە و لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دووەمین دانیشتنی دادگایی کردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.