کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دادگاییکردنی پێنج ئێرانی بە تۆمەتی بازه‌رگانی ماددەی هۆشبەر له‌ ئاڵمان

دادگاییکردنی پێنج ئێرانی بە تۆمەتی بازه‌رگانی ماددەی هۆشبەر له‌

داواکاری گشتیی ئاڵمان دەستپێکی دادگاییکردنی پێنج كەسی ئێرانی کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، لە دادگایەکی شاری کۆڵن ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو پێنج كه‌سه‌ تۆمەتبار كراون بەوەی کە نزیکەی یەک تۆن تریاك، کۆکاین و هێرۆینیان لە وڵاتانی باڵکانەوە هێناوەتە ئاڵمان. تۆمه‌تباران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ نزیك بە ٤٣٤ هەزار یۆرۆیان بۆ ٢٠٠ كیلۆگرام تریاك و نزیك بە ٣٠ هەزار یۆرۆیان بۆ یەك كیلۆگرام هێرۆین وەك بەرتیل بە پاسەوانانی سنووری باڵكان داوە. شایانی باسه‌ كه‌ خەرمانانی ساڵی ١٤٠١یش، چوار کەس کە یەکێکیان ئێرانی بووە، لە پێوەندی لەگەڵ زه‌وت كردنی گەورەترین باری هێرۆین لە مێژووی ئەو وڵاتەدا دەستگیر کرابوون.