به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی ئالۆمینیۆمی ئه‌راك و ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم، دژ به پێنج كرێكارای ناڕازی شیركه‌تی ئاڵۆمینیۆمی ئه‌راك دۆسیه‌یان ساز كردووه.
به پێیڕاپۆرته‌كان، ئه‌م پێنج كرێكاره ناڕازییه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د نه‌جاتی، به‌همه‌ن موراد به‌یگی، وه‌حید خورشیدی، ناسر سوهرابی و عه‌لی ئه‌كبه‌ر سابری“، به هۆی به‌شداربوونیان له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه دۆسیه‌یان بۆ ساز كراوه و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان ڕێكه‌وتی ٩ و ١٢ی ڕه‌زبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت. شایانی باسه كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ڕایانگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری دادگاییكردنی كرێكاران، دیسان ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.