به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ٧ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه به ناوه‌كانی سه‌یدخالد حسێنی، جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی، ئێقباڵ شه‌بانی، فه‌ردین میرهكی، شه‌یس ئه‌مانی، فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی، ئارمان سه‌لیمی و سووسه‌ن ڕازانی به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٧ چالاكه كرێكاری و مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه به “ته‌بلیغ دژی نیزام له ڕێگه‌ی هه‌ڵگرتنی هێماكانی كۆمه‌ڵه و خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ له مه‌راسیمی پرسه‌ی دایه فه‌راسه‌ت جه‌عفه‌ر قشڵاقی دایكی سێ گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه”، هه‌روه‌ها “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” تۆمه‌تبار كراون و وێڕای ڕه‌دكردنی هه‌موو تۆمه‌ته سه‌پێندراوه‌كان، به‌رگرییان له چالاكییه كرێكاری و ژینگه‌ییه‌كانیان كردووه.