کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دادگاییكردنی سێ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه‌

دادگایی كردنی سێ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه‌ 1

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی گەلاوێژ، سێ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه‌ بە ناوەکانیگۆڵنار قەدیم خانی،هاوژین لەتیفیوئارمین شەریفه، لەلایەن دادگای سنەوه‌ به‌ تۆمەتیته‌بلیغ دژی نیزاممحاكمه و هەر یه‌كه‌یان بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازادکران.

گوڵنار قەدیم خانی، موعه‌لیمی خانەنشینکراو و هاوژینیموزەفەر  ساڵیح نیاچالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌یه‌ کە لهڕێکەوتی 27ی مانگی گۆڵانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو. هەروەهاهاوژین له‌تیفیو هاوسەرەکەیئارمین شەریفەله‌ ڕێکەوتی 31ی گۆڵانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنەوه‌ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرابوون. شایانی باسه‌ كه‌ئارمین شەریفەپێشتریش دوو جار دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌‌.