ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ده چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاری سنه له لقی ١٠٩ی دادگای تاوانه‌كانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چووه، هاوكات له شاری هه‌مه‌دان موعه‌لیمێكی ئه‌و شاره به ناوی ئیره‌ج ئه‌نساری، بۆ لقی ١٠ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پێشتر ١٥ چالاكی فه‌رهه‌نگیانی سنه بۆ دادگای ئه‌و شاره بانگهێشت كرابوون. ڕۆژی ڕابردوو، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ده چالاكی سنفی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دڕه‌زا مورادی، موختار ئه‌سه‌دی، سه‌یدغیاس نێعمه‌تی، مه‌جید كه‌ریمی، سه‌لاح حاجی میرزایی، شه‌هریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق كه‌نعانی و بێهزاد قه‌وامی به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام” به‌ڕێوه چوو‌ه و ناوبراوان له به‌رانبه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌دا به‌رگرییان له خۆیان كردووه. هاوكات له شاری هه‌مه‌دان، ئیره‌ج ئه‌نساری، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره به تۆمه‌ته‌كانی “تبلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” بۆ لقی ١٠ی دادگای گشتی و ئینقلابی هه‌مه‌دان بانگهێشت كراوه. ناوبراو ئه‌بێ له پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت و وڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه.