ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی كه‌ریم قه‌له‌نده‌ر له‌به‌رده‌م زیندانی دیزڵاوانی كرماشان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ناوبراو و سزادانی تاوانباران بوون.
كه‌ریم قه‌له‌نده‌ر ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه له‌گه‌ڵ هاوسێ دووكانێكی به ناوی حامد عه‌باس ئابادی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. حامد عه‌باس ئابادی له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئیتلاعات و دادگوسته‌ری كرماشان، په‌روه‌نده‌سازی بۆ كه‌ریم كرد و ئه‌و گه‌نجه بێ تاوانه ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی كرا و به ٢٣ مانگ زیندان مه‌حكووم بوو. ڕۆژی ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كریم بۆ دووهه‌مین جار ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا چووه كۆما. كاتێك بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه چاویان به ڕۆڵه‌كه‌یان كه‌وت، ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌یان به جه‌سته‌ی كه‌ریمه‌وه بینی و سكاڵایان تۆمار كرد، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به زۆره‌ملێ ئامێری ئۆكسیژنیان له كه‌ریم جیا كرده‌وه و ئه‌و گه‌نجه‌یان كوشت.