ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، “عوبه‌ید زه‌ند كه‌ریمی” باوكی “مۆئمن زه‌ندكه‌ریمی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك خوازیاری یه‌كڕیزی ناڕازیان له ئێران بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌و باوكه دادخوازه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی توانای وه‌دیهێنانی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی نییه و پێویسته خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی داخوازییه‌كانیان وه‌ده‌ستبهێنن. له به‌رده‌وامی ڤیدیۆكه‌دا، ناوبراو جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، به پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی له خه‌ڵك بكه‌ن.
