ڕافائێل گڕۆسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕایگه‌یاند: به‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی خێرای شۆرای حۆكامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له سه‌ر بابه‌تی بۆردوومانی سایته ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بڕێوه ده‌چێت.
ڕافائێلگڕۆسیڕایگهیاند: به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هه‌ستیاری ئێستا له ئێران و گرینگی دابینكردنی ئه‌منیه‌تی ئه‌تۆمی، داوای كۆبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌ندامانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی كردووه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ تیشكێكی مه‌ترسیدار له فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هان بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵام كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به چاودێری زۆرتره تاكوو دڵنیا بێته‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له سه‌ر گیانی خه‌ڵكی ئێران و ناوچه‌كه درووست نابێت.