ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له گروپی حه‌وت پاش كۆبوونه‌وه‌یان له وڵاتی كانادا، داخوازییان له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كرد دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا ده‌ست پێ بكاته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زیرانی ده‌روه‌ی وڵاتانی “كانادا، فه‌ڕانسه، ئاڵمان، ئا‌مریكا، ژاپۆن، ئیتالیا و به‌ریتانیا” به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه وڵاتانی یه‌كێتی ئۆروپا پاش چالاك كردنه‌وه‌ی مكانیزمی ماشه، پێویسته پابه‌ند به بڕیاره‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بن. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه پێویسته ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا، ڕێگه به پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ پشكنینی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان بدات.
