کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داخوازی کەسایەتیە یاسایی و سیاسیەکانی فەرانسە بۆ ڕاگرتنی سزای ئێعدام لە ئێران

داخوازی کەسایەتیە یاسایی و سیاسیەکانی فەرانسە بۆ ڕاگرتنی سزای ئێعدام

ڕۆژی هەینی ٢٠ی رەزبەری ١٤٠٣، پێنج کەسایەتیی ناوداری سیاسی، یاسایی و مافی مرۆڤی فەرانسە دەقێکیان لە ڕۆژنامەی لیبراسیۆن بڵاو کردەوە و داوایان لە حکوومەتی فەرانسە کرد، کۆتایی بە بێدەنگی خۆی سەبارەت بە سزای ئێعدام لە ئێران بهێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، ئەم کەسانە کە سەرۆکی بوارەکانی سیاسی، یاسایی و مافی مرۆڤ لەخۆدەگرن، ڕایانگەیاندووه‌ کە بێدەنگی بەرامبەر بە دۆخی کارەساتباری خەڵکی ئێران خیانەتێکە لە بنەماکانی کۆماری فەرەنسا و پێچەوانەی بەرپرسیاریەتیە نێودەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤه‌. هەروەها خوازیاری هه‌ڵگرتنی هەنگاوی خێرا بۆ پێشگرتن لە ئێعدامی زیندانیانی لە ئێران بوون. نووسەرانی ئەم دەقە ئاماژەیان بە سەرهەڵدانی “ژن، ژیان، ئازادی” و کوشتنی 750 گەنج و منداڵ لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا کردووە و بێ هەڵوێستی و بێدەنگیی میدیاکان و حکومەتی فەرەنسایان بە بەرپرسیاری ئەو تاوانانە زانیوە.