ڕێکخراوە جیهانییهكانی مافی مرۆڤ له ڕاگهیاندنێك دا خوازیاری گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ئازادکردنی تۆماج ساڵحی لە زیندان بوون.
هەژماری تۆماج ساڵحی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند؛ سێ ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی لە سەروبەندی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان لە سەرکردەکانی جیهان کرد کە ئەم دەرفەتە بەکاربهێنن و پێش وتارەکەی پزیشکیان لە کۆبوونەوەی ساڵانهی ئهو ڕێكخراوهیه فشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی و داوای ئازادی دەستبەجێ تۆماج ساڵحی و ههموو بهندكراوانی سیاسی بکەن.