ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كرد ده‌ستبه‌جێ حوكمی ئێعدامی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” ڕابگرن.
ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى لەسەر پشتڕاستکردنەوەى حوکمى ئیعدامى “محەمەد قوبادلوو”ى ٢٢ ساڵە لەلایەن دیوانى باڵاى کۆمارى ئیسلامیه‌وه نیگەرانى دەربڕیوە و داواى لە کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی کردووە كە به هه‌ر ئامرازێك كه له‌به‌رده‌ستیاندایه گوشار بێنن بۆ كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌و لاوه ڕابگرێت و سزای له‌سێداره‌دانی هه‌ڵوه‌شیننه‌وه. ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى لە درێژەى پەیامەکەى دا ڕایگه‌یاند، “سەبارەت بە ئەشکەنجە و هه‌ڵسووكه‌وتی خراپى ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بەرامبەر به “محەممەد قوبادلوو” كه له ڕاپۆرتی فه‌رمی پزیشكی یاسایی دا هاتووه بە جیددی نیگەرانن.