کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

داخوازی ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادكردنی “بێهنام مووسیوه‌ند”

داخوازی ڕێكخراوی لێبۆردوویی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادكردنی بێهنام

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خه‌رمانان، ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی “بێهنام مووسیوه‌ند” دربه‌ڕی  و داوای له‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كرد كه‌ به‌ زووترین كات ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ ئازاد بكات.

له‌و به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، بێبه‌شكرانی زیندانیان له‌ پێداویستیه‌كانی ده‌رمان و ئیمكاناتی ڕیفاهی نیشانه‌ی جه‌نایه‌ت دژی مروڤایه‌تییه‌ و له‌ به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خوازیارین تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌، پێداویستییه‌كانی ده‌رمانی بۆ دابین بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “بێهنام مووسیوه‌ند” ڕۆژی ٩ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گواستنه‌وه‌ی له‌زیندانی ئێڤینه‌وه‌ بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه و لێدانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی زیندانه‌وه‌،مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ئێستا له‌ باری ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.