ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “فڕانت لاین دیفندرز” له به‌یاننامه‌یه‌ك دا خوازیاری ئازادی “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” و “كامیار فه‌كوور” بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی پێنج ساڵ زیندانی “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران به تازه‌یی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست كراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرا له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ و پاش تێپه‌ڕكردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ماوه‌ی زیندانه‌كه‌ی، ئازاد بكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه په‌روه‌نده‌ی نوێی بۆ ساز كراوه و له‌م دوایانه‌دا بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها “كامیار فه‌كوور” چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری كه ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه و ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١٢ به‌ندكراوی دیكه بۆ زیندانی قزلحه‌سار گوازرایه‌وه. ڕێكخرای “فڕنت لاین دیفندرز” له بیاننامه‌كه‌ی خۆیدا داوا له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كردووه كه ئه‌و دوو چالاكه سنفی و كرێكارییه به‌بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد بكه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستڕاگه‌یشتنی جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی به ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه.