ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، هه‌شت ڕێكخراوی كرێكاری و مه‌ده‌نی له به‌یاننامه‌یه‌ك دا وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئیراده‌ی خۆیان بۆ درێژه‌دان به شۆڕشی “ژینا”، ڕایانگه‌یاند كه ٢٥ی خه‌رمانان وه‌كوو ڕۆژی گشتی پشوودان له ڕۆژمێری ئێران دا تۆمار ئه‌كه‌ن و داوا له ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن به مانگرتن و خۆپێشاندان به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بكه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران كراوه كه له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دا به شێوه‌ی گشتی مان بگرن و به‌هێزترین خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری به‌ڕێوه ببه‌ن. شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارنی په‌یمانی نه‌وت، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نافه‌رمی نه‌وت، ده‌نگی ژنانی ئێران، ئه‌نجومه‌نی به‌رق و ئاسنی كرماشان، دامه‌زراوه‌ی دادخوازان، كۆمیته‌ی به‌دواداچوون بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری، سه‌ندیكای نهقاشانی ئه‌لبۆرز و ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی گرووپی میللی فوولاد ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژۆ كردووه.