ڕۆژی ڕابردوو، دایکانی ئاشتی ئێران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک خوازیاری کۆتایی هاتنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوون.
لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەر هاووڵاتیانی بێ تاوان و مەدەنی کەوتووە و پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکان بێنن و کێشەکانیان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکەن. لە درێژەی بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕژیمی ئیسرائیل و هەروەها سەرۆک کۆماری ئیسلامی، هیچکات کردەوەکانیان لە بەرژەوەندی خەڵکی ئێراندا نەبووە و تەنیا بوون بە هۆی قوربانی بوونی خەڵکی بێ تاوان.
