کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ڕاپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئێران

داخوازی ڕاپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئێران

مای ساتۆ، ڕاپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە ئێران کرد، مۆڵەتی پێده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێ دانانی سنوور سه‌ردانی ئێران بكات و له‌ نزیكه‌وه‌ دۆخی مافی مرۆڤ  له‌و وڵاته ببینێت.

ڕاپۆرتێری نوێی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە ڕۆژی ١ی ئەم مانگە ڕاپۆرتی سەرەتایی خۆی سەبارەت بە ئێران پێشکەشی کۆمیتەی مافی مرۆڤ، کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو، جەختی لە سێ پرسی سەرەکی ڕوونی، مافی ژیان و مافەکانی ژنان لە ڕاپۆرتەکەیدا کردووە و هەروا ئاماژەی بە سزای لەسێدارەدان بەبێ ڕێوشوێنی دادوەری پێویست، ئەشکەنجەدان و مامەڵەی توند لەگەڵ به‌ندكراوان، سەرکوت کردنی کەمینەکان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، کردووە.