به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “عه‌لیڕه‌زا جه‌یرانی حوك ئاباد” باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له شاری “ژێنێڤ” سه‌ر به وڵاتی سوئیس، داوای په‌نابه‌ری له ئه‌و وڵاته كردووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م دیپلۆماته‌ی كۆماری ئیسلامی كه نوێنه‌ی ڕژیم له چه‌ندین ناوه‌ند و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیدا بوو، به هۆی ترسی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئێران و هه‌روه‌ها گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، به ناچار پاش ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی بانگ ده‌كات، داوای په‌ناهه‌ندەگی سیاسی له وڵاتی سوئیس ده‌كات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین هه‌واڵ سه‌باره‌ت به هه‌ڵهاتنی به‌رپرسه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران بڵاو بووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له ده‌موده‌زگای سه‌ركوتی ڕژیم، به پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه.
