ڕۆژی ڕابردوو و پاش شکەست هێنانی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، وەزیری دەرەوەی پاکستان داوای لە هەردوو وڵات کردووە کە درێژە بە ئاگربەستەکەیان بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “ئیسحاق دار” وەزیری دەرەوەی پاکستان ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، درێژە بە چارەسەری کێشەکانیان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بدەن و خوازیاری بەردەوامی ئاگبەستەکە بوو. ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بە مەبەستی وەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی نوێ لە داهاتوودا پێویستە هەردوو لایەن خۆیان لە ئۆپەراسیۆن و تێکهەڵچوونی سەربازی بە دوو بگرن و ئاشتی لە ناوچەکە بپارێزن.
