کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ٥٠ چالاكی سیاسی ژن بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان

داخوازی ٥٠ چالاكی سیاسی ژن بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، په‌نجا چالاكی سیاسی ژن له‌ ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا كه‌ بۆ دۆناڵد ترامپ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان ناردووه‌ خوازیاری به‌فه‌رمی ناساندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به‌ مێژووی كورده‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خه‌بات و تێكۆشانی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان دژ به‌ داعشیان به‌رز نرخاند و ڕایانگه‌یاند: دیمۆكراسی ڕاسته‌قینه‌ له‌لایه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه‌وه‌ دابین كراوه‌. له‌و ناوچه‌یدا مافی ژنان ده‌ستبه‌سه‌ر بووه‌ و ئازادی ڕاده‌ربڕین و چالاكی حیزبه‌كانی دیكه‌ ته‌زمین كراوه‌. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه به‌ هه‌زاران قوربانیان داوه‌ و نابێت ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیان لێ بكات. ئێمه‌ ژنان و دامه‌زراوه‌ كوردییه‌كانی ئه‌مریكا داوا له‌ دۆناڵد ترامپ و سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ فه‌رمی بناسێنن و ڕێگه‌ له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریا بگرن.