ڕێكخراوه‌كانی غه‌یری ده‌وڵه‌تی له‌وانه ڕێكخراوی لیبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، چاودێری مافی مرۆڤ و گرووپه سه‌ربه‌خۆكانی مافی مرۆڤ له ئێران و ڕێكخراوی هه‌نگاو له زۆمره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه داخوازیه‌كه‌یان واژۆ كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و ٤٠ ڕێكخراوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆیان له سه‌ركوتی خۆێناوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه نیشان داوه و ئاماژه‌یان به گیان به‌ختكردنی ٢٣ منداڵ كردووه كه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه و داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه كه سازوكارێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی پێك بێنێت.