ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ وڵاتی جیهان له‌وانه به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه، ئیتتالیا، ژاپۆن، ئۆستڕاڵیا و كانادا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له غه‌زه و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی خێرا به ئاوا‌ره‌كانی ئه‌و باریكه‌یه بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا،ڕه‌خنه‌ی توند له پلانی ئیسڕائیل بۆ پێدانی یارمه‌تی مرۆیی به لێقه‌وماوانی شه‌ڕی غه‌زه گیراوه و ڕاگه‌یێندراوه كه ٨٠٠ فه‌له‌ستینی له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی‌دا گیانیان به‌خت كردووه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها ڕێگریكردن له ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵكی غه‌زه به یارمه‌تی مرۆیی و به‌ئامانجگرتنی كارمه‌ندانی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان به توندی مه‌حكووم كراوه و هۆشدار به ئیسڕائیل دراوه كه كۆتایی به گه‌مارۆدانی غه‌زه بێنێت و پێبه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت. ناچاركردنی خه‌ڵكی غه‌زه بۆ كۆچكردن له‌و باریكه‌یه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و وڵاتانی جیهان ڕێگه ناده‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل پلانه‌كانی جێبه‌جێ بكات.