١٧ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ڕیفڕاندۆمی ئازاد و ڕوون له ژێر چاودێری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ پێكهێنانی مه‌جلیسی دامه‌زرێنه‌ران به مه‌به‌ستی سازكردنی ده‌وڵه‌تێكی میللی و گشتگیر و گوزاری دیمۆكراتیك له كۆماری ئیسلامی بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هۆكاری ئه‌و داخوازییه وه‌كوو ئه‌ركێكی مێژوویی و نیشتمانی بۆ ڕزگاركردنی ئێران ناو براوه، ڕێگه‌یه‌ك كه سازان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌ڵنابژێرێت و به ئاراسته‌ی جه‌نگ ناڕوات و پشت به زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوایی نابه‌ستێت. ڕۆژی ٢٠ی پووشپه‌ڕیش میرحسێن مووسه‌وی له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم بۆ گوزار له كۆماری ئیسلامی ببوو. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه بریتین له: ئه‌بۆلفه‌زل قه‌دیانی، حاتم قادری، حسێن ڕه‌زاق، سدیقه وه‌سمه‌قی، عه‌باس سادقی، عه‌بدۆڵڵا موئمێنی، عه‌بدۆلفه‌تاح سوڵتانی، عه‌تائۆڵڵا شیرازی، محه‌ممه‌دڕه‌زا فه‌قیهی، محه‌ممه‌د سه‌یفزاده، مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی، مێهدی مه‌حموودیان، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، نه‌سرین ستووده و فه‌ریبا هه‌شتڕوودی.