١٤٠ خوێندكاری زانكۆی زانیاری و سه‌نعه‌تی تاران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی خوێندكاری به ناوی حه‌مید بیدار، خوازیاری ئازادی به شه‌رت و مه‌رجی بوون.
حه‌مید بێ‌دار به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام“، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری“، “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به حكوومه‌ت” سه‌رجه‌م به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. ناوبراو له ڕێكه‌وت ١٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا به‌ڵام پاش هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئه‌و به‌ندیخانه‌یه، هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.