کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داخوازی وڵاتی کەنداو لە ئەمریکا بۆ درێژەپێدان بە شەڕەکە

داخوازی وڵاتانی کەنداو لە ئەمریکا بۆ درێژەپێدان بە شەڕەکە 2

ڕۆژی ڕابردوو و لە بەردەوامی هەڵوێستەکانی وڵاتانی کەنداو سەبارەت بە شەڕی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل، چەندین وڵاتی کەنداو خوازیاری درێژەپێدان بە شەڕەکە لە لایەن ئەمریکاوە بوون.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کووەیت و بەحرەین، سەرەڕای پشتیوانیان لە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە بەرەی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، خوازیاری دەستپێکردنی هێرشی زەوینی بۆسەر شوێنە ستراتژییەکانی ڕژیم لە کەنداوی فارس بوون. لە هەمان کاتدا ئەو وڵاتانە خوازیاری گۆڕانکاری بنەڕەتی و گۆڕانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بوون و ئەمەیان وەک خاڵێکی گرنگ بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناو بردووە.